
ئاڤا نیوز
هەوراز گوڵپی دەنگی لێقەوماوانی چەمچەماڵ دەگەیێنێت، بە شەوی درێژ و سەرمای سەخت یەک داواکارییان هەیە: فریامان کەون. هەوراز گوڵپی دەڵێت: چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە ئەمڕۆ پێویستیان بە دڵێکە گوێیان لێ بگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەوراز گوڵپی پێشکەشکاری ژمارەیەکی کوردستان، ئەمڕۆ ئێوارە سەعات حەوت لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار، پەیامێکی هاوسۆزی ئاراستەی خەڵكی کوردستان کرد و داوای کرد بەهانایانەوە بچن و ئەوەی لەدەستیان بێت پێشکەشیان بکەن.
پەیامی هاوسۆزی: چوار ڕۆژە چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش دڵیان ژان دەکات. سەدان خێزان بێ ماڵ و حاڵن. مناڵ و ژن و پیاو لە سەرمادا دەلەرزن، کەس نییە بچێت بەدەمیانەوە.
گەڕەکەکان هەموویان قوڕ و لیتە و چڵپاون. هەموویان هاوار دەکەن. مناڵ بۆ شیر دەگری، مناڵ خەون بە پیتزاوە دەبینێت. باوک هەر بە جلە تەڕەکانییەوە دەخەوێ. دراوسێ خەمی دراوسێکەیەتی. ئەوەی خزمی نەبێ کەس نازانێ لە کوێ دەخەوێ.
لە دوێنێوە ئاڤا چیرۆک لەدوای چیرۆکی ناخهەژێن دەگێڕێتەوە. پیشانی خەڵکی کوردستانی دەدات و دەنگی لێقەوماوانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دەگەیێنێت. چیرۆکەکان هێندە ناخهەژێنن دڵ دەکەن بە ئاو.
چیرۆکە ناخهەژێنەکان: ژنێک لە تەکیە بە دڵێکی پڕ و بەدەم گریانەوە دەڵێت: پیاوەکەم جەڵتە لێی داوە، کرێچیم، ماڵ و ژیان هیچم نەماوە.
ژنێکی تر دەڵێت: قەرزارم و کەسم نییە، هەندێ پارەم شاردبوویەوە لافاو بردی، ئێستا هیچم نەماوە.
لە چەمچەماڵ ژنێک بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە باسی حاڵی خۆی دەکا و دەڵێت: چوار ڕۆژە ئاگر لە ماڵەکەم نەکراوەتەوە، دۆخمان زۆر خراپە، هیچ شتێک نییە بۆ ئێوارە بیخۆین، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانین، دەنا دەبێت شەو بە سکی برسی ڕۆژ بکەینەوە.
ژنێکی تر لەگەڵ منداڵەکانی بە جلی تەڕەوە لەژێر باران لە سەرما هەڵدەلەرزێ، تکا دەکا جلوبەرگی بۆ ببەن و دەڵێ: دەتسرم ئەمشەو منداڵەکانم ڕەق ببنەوە.
ژنێکی تر دەڵێ، مناڵەکانم شوێن نییە تیایا بخوێنن. هیچیان نەماوە کتێب و دەفتەر و قەڵەم، تەنانەت شوێنیان نییە لێی دابنیشن، چوونەتە مزگەوت.
پێدراوە ڕاستەکان: ئاڤا میدیا زیاتر لە میدیایەکە، هەموو سنوور و جوگرافیایەکی تێپەڕاند، بەبێ جیاوازی دەنگی هەمووانی گەیاند.
هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و کەرکووک هەموو دڵیان لای خەڵکی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕشە، هاوکارییان بۆ کۆدەنەکەنەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاڤا میدیا کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەك و هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە، تا ئێستا هەزاران کەس بەشدارییان کردووە، زیاتر لە 100 ملیۆن دینار و سەدان تۆن خۆراک و کەلوپەل کۆکراوەتەوە، کامپەینەکەی ئاڤا لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خێرخوازان دەتوانن بە چەند جۆرێک بەشدار بن لە کەمپەینەکەدا، ناردنی پارە لەڕێگەی (FIB)، بەخشینی پارە بە کاش لە ئۆفیسی ئاڤا، هێنانی خۆراک و کەلوپەل بۆ بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر. ئۆفیسی سەرەکیی ئاڤا دەکەوێتە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
5888 171 0770
5020 803 0750
کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





