
وێنەی لافاوەکەی وڵاتانی ئەوروپا - الشرق الاوسط
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارانی بەخوڕ کە لە سەد ساڵی ڕابردوو لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا نموونەی نەبووە، زیانێکی گەورە بەر وڵاتانی پۆڵەندا، چیک، نەمسا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا و ئەڵمانیا کەوت و لانیکەم حەوت کەس بوونە قوربانی.
وێنە گەورەکە: زریانی بۆریس کە لە ئەنجامی نزمبوونەوەی پەستانی هەوا لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دروست بووە، بووەتە هۆی بارانبارینێکی بەخوڕ کە زۆربەی شارە گەورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای گرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئاستی ئاوی ڕووبارەکان بەرزبووەتەوە و سەرڕێژ بوونە بۆ ناو شارەکان، ئەمەش بووەتە هۆی داخستنی ڕێگاکان و گرفتی هاتووچۆ، لەهەمان کاتدا زریانەکە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی 10 هەزار کەس لە چیک و تێکچوونی چەند پردێک لە پۆڵەندا.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: پێتر فیلارا، سەرۆکوەزیرانی چیک دوای کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی ناوەندی قەیرانەکان دەڵێت: " دەبێت ئامادە بین بۆ خراپترین سیناریۆ و چەند ڕۆژێکی سەختمان لە پێشە".
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: شەپۆلەکە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت بگاتە هەنگاریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە


