
دادگایبینای دادگای فیدراڵی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڕیاردان لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوەی بەعسی دواخست.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیاربوو ئەمڕۆ سکاڵای بەشێک لە جووتیارانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە تاوتوێ بکرێت، کە داوایان کردووە بڕیارەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق سەبارەت بە گەڕاندنەوەی موڵکایەتیی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان بە نادەستووری لەقەڵەم بدرێت.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە، بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی کورد و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە لە کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، لە خاوەن زەوییەکان وەرگیراونەتەوە و موڵکایەتییان دراوەتە دەست وەزارەتی دارایی.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاردان لەبارەی ئەم کەیسە بۆ ڕۆژی 13- 11-2024 دواخست.
باکگراوند: لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەویی کورد و تورکمان بە بڕیارەکانی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش لە خاوەنە ڕەسانەکانیان وەرگیران و درانە عەرەبی ھاوردە. ئەوەش بڕیارێک بوو تاوەکو ئەمڕۆش جووتیارانی کورد و تورکمان بەدەستییەوە دەناڵێنن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






