
پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140ی کرد و جەختی کردەوە کە پێداگرە لەسەر دەرچوواندنی ئەو یاسایانەی بەهۆیەوە ماف بۆ جووتیاران و هاووڵاتیانی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140 دەگەڕێنرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئێستا یاسای گەڕاندنەوەی مووڵک بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان کە بەهۆی بڕیارەکانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە لێیان زەوتکرابوو، لە پەرلەمانە و دەنگدانی کۆتایی ماوە، کورد داوای پەسەندکردنی دەکات و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبیش تێبینییان لەسەر پڕۆژەیاساکە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت و هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی حکومی بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوە و باسیان لە قۆناغەکانی جێبەجێکردنی ئەو ماددەیەی دەستوور کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت جەختی کردووەتەوە، پەرلەمان لەبارەی مافی جووتیاران بە ئاراستەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە هەنگاو دەنێت، چونکە بە گەڕاندنەوەی ماف بۆ ئەوانەی ستەمییان لێکراوە ئارامی ئەمنی، سیاسی و کۆمەڵایەتی بەهێزتر دەبێت.
مەندەلاوی ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارێزگای کەرکووک لە جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکاندا تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆ پاراستنی ئارامی پارێزگاکەش پێویستە هەماهەنگی لەنێوان سێ سەرۆکایەتییەکە هەبێت و ڕەچاوی دۆخی هەستیاری شارەکەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






