
وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت سنوورێک بۆ هاتنی کرێکاری بیانی بەشێوەی نایاسایی دابنێت
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ئەو کرێکارە بیانییانە دەستپێدەکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە وڵاتەکەدان، ئەویش بە ئامانجی ڕەوانەکردنەوەیان بۆ وڵاتانی خۆیان.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە عێراق 43 هەزار کرێکاری بیانی هەن کە مۆڵەتی کارکردنیان هەیە، لەو ژمارەیەش بەشێکی زۆریان مۆڵەتی ساڵانەیان نوێ نەکردووەتەوە و ئێستاش لە وڵاتەکەدا کاردەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەجم عەقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەتەکەمان بە هاوکاری وەزارەتی ناوخۆ دەیەوێت سنوورێک بۆ هاتنی کرێکاری بیانی بەشێوەی نایاسایی دابنێت.
لەلایەکی دیکەوە: لە قۆناغی داهاتوودا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە هەموو پارێزگاکان دەستپێدەکات و ئەو کرێکارانەی بە نایاسایی هاتوونەتە عێراق یان ماونەتەوە، ڕەوانەی وڵاتەکەنیان دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






