هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوەكو سەرەتای مانگی داهاتوو دوادەكەوێت
- عێراق
- 2024-02-17

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.. ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
چوار مانگە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی نەبووەتەوە، لایەنەکان هیچ ڕێککەوتنێکیان لەسەر دانانی کەسێک بۆ ئەم پۆستە نەکردووە، پێدەچێت دوای دانیشتنی دادگای فیدراڵيی ئەم پرسە یەکلایی ببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 28-02-2024، دادگای فیدراڵيی دادبینی بۆ دوو سکاڵای پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات، کە داواکراوە کاندیدبوونی شەعلان کرەیم، بەربژێری هاوپەیمانی تەقەدووم هەڵبوەشێنێتەوە تاوەکو سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.
لێدوانی فەرمی: پرسی یەکلاییبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەستە بە دانیشتنی دادگای فیدراڵی کە کۆتایی ئەم مانگە دەکرێت و کەیسی کاندیدبوونی شەعلان کرەیم یەکلایی دەبێتەوە. شوان محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
باکگراوند: ڕۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی، ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی هەڵوەشاندەوە، لەوکاتەوە موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەن سەرپەرشتیی دانیشتنەکان دەکات، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەتوانێت دەسەڵاتی سەرۆک بەکار بهێنێت و پڕۆژەیاساکان تێپەڕێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دوای هێرشەکەی تەدموور؛ هێشتا متمانەم بە شەرع هەیە
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
24 خولەک لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی دروستبوونی تەمەوە پارێزگایەکی عێراق کاتژمێرێک دەوام کەمدەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی و سوودانی هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران چڕ دەکەنەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن داواکارییەک ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جەخت لە گرنگی گفتوگۆی سیاسی دەکاتەوە





