ئاڤا نیوز
لەمەودوا کاتی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەخرێت، واتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە مووچە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە عێراق لە 13ی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بەپێی خشتەی وەزارەتەکان تاوەکو سەری مانگ مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دەدرێت، دەگمەن نەبێت ناکەوێتە مانگی دواتر. لە هەرێمی کوردستانیش لەمەودوا بەمشێوەیە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاتی دابەشکردنی مووچە لە عێراق دابەش دەکرێت. واتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکەوە مووچەی مانگی نۆ وەردەگرن.
خاڵی ئەرێنی: سەرچاوە باڵاکەی حکومەتی عێراق بۆ ئاڤا پشتڕاستی کردەوە، مووچەی مانگەکانی نۆ، 10، 11 و 12 بەبێ کێشە خەرج دەکرێت، بەڵام دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کۆد بۆ هەموو مووچەخۆرانی کوردستان دابنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی نوێی مووچە ئامادەکراوە و یەکشەممەی داهاتوو 22-09-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی بەغدا دەکات و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن. لە کۆبوونەوەکاندا وێڕای مووچە، پرسی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست تاوتوێ دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا حکومەتی عێراق مووچەیەک قەرزاری هەرێمی کوردستانە و هەندێک گرفت ڕێگرن لە ناردنی، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان شاندەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێکردنی ئەم مووچەیە دەبێت.
بەغدا پێشتر لە شوێنی مووچەی مانگی حەوت مووچەی مانگی هەشتی نارد، واتە مووچەی مانگی حەوت نەنێردراوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوتی پێ دابەشکرا، واتە ئەو مووچەیەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو بنێردرێت لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشتی پێ دابەش دەکرێت.
باکگراوند: پێشتر د. ئومێد سەباح بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای ئەوەی دەچنە بەغدا بڕیارە لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەیەک بنێردرێت، مووچەیەکی دیکەش دوو هەفتە دواتر، واتە لەماوەی 14 ڕۆژدا دوو مووچە دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
49 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین




