
بیتکۆین - وێنە؛ گێتی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ دابەزاندنی ڕێژەی سوو بە 50 خاڵی بنەڕەتی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بیکتۆین دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و لە 59 هەزار و 174 دۆلارەوە گەیشتووەتە 61 هەزار و 318 دۆلار، لە بەرزبوونەوەش بەردەوامە.
وێنە گەورەکە: ئەمشەو دوای چوار ساڵ بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ یەکەمجار ڕێژەی سووی بە 50 خاڵی بنەڕەتی واتە (0.5%) لە 5.1% بۆ 4.6٪ دابەزاند، ئەمەش کاریگەری گەورەی خستە سەر بازاڕە داراییەکان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دابەزاندنی ڕێژەی سوو بەهای دراوی ئەیلکترۆنی بیتکۆینی بەرزکردەوە و گەیشتە 61 هەزار و 318 دۆلار. هاوکات بەهاکانی زێڕ، بازاڕی پشکەکان و پێنوێنی بازاڕە داراییەکان بەرزبوونەوە و لە بەرزبوونەوەش بەردەام دەبن، نرخی نەوت و پێنوێنی دۆلاری ئەمریکیش دابەزین، لە دابەزینیش بەردەوام دەبن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بانکی ناوەندیی ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 50 خاڵی دیکە ڕێژەی سوو دابەزێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕانیە ڕەشەبا كارەبای ژمارەیەك گوند دەپچڕێنێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سەربازگەی تاجی لە بەغدا کەوتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی ئێران "سۆمۆ" دەخاتە بەر مەترسیی سزاکانەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی پشت پەردە؛ ئەم هەفتەیە مووچەیەک دەنێردرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا