
موقتەدا سەدر - ڕێبەری ڕەوتی سەدر
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە لە ڕێکخستنی خۆپێشاندانی ملیۆنی پاشگەزدەبێتەوە و پێیوایە دوای بەردەوامیی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و فەڵەستین" ئەو خۆپیشاندانە سوودی نابێت.
وێنە گەورەکە: بڕیاربوو هەینی داهاتوو 20ی ئەیلوول لەسەر داوای موقتەدا سەدر، خۆپێشاندانی ملیۆنی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدای پایتەخت بەڕێوەبچێت و داوای لە لایەنگرانی کردبوو کفن لەبەر بکەن، بۆ ئەوەی دەنگ و وێنەیان بگاتە هەموو جیهان وەک دەرخستنی هاوسۆزی گەلی عێراق بۆ دۆزی فەڵەستین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ڕۆژی 18-9-2024، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "دوای بێباکی و تیرۆری زایۆنیستەکان لە فەڵەستین و لوبنان و بە بەرگی ئاشکرای ئەمریکا و وەڵامنەدانەوەیان بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و بانگەوازە مرۆییەکان کە دەیانەوێت هەموو ناوچەکە بکێشێتە ناو شەڕی قڕکردنەوە. بە لۆژیکی دەزانم خۆپیشاندانەکان هەڵبووەشێنمەوە، پێموایە دوای ئەم هەموو دەستدرێژییانەی زایۆنیستەکان سوودی نییە". سەدر دەشڵێ "خۆپێشاندانەکان ناگەنە ئاستی ئەو ڕووداوە گەورانەی ڕوودەدەن".
باکگراوند: هەڵوەشاندنەوەی خۆپێشاندانەکە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024 ئیسرائیل هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردە سەر بێتەلەکانی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان لە جۆری پەیجەر و بەهۆیەوە، 12 کەس کوژران و نزیکەی سێ هەزار کەسیش بریندار بوون، ئەمڕۆ چوارشەممەش جارێکی دیکە هێرشی ئەلیکترۆنی کردە سەر بێتەلەکانی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە ئایکۆم 82، بەهۆیەوە 14 کەس کوژران و زیاتر لە 450 کەسیش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






