
دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر لە حەبی کەپتاگۆن، وێنە: العربیە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک تۆمەتبار لە پارێزگای نەینەوا هەوڵیاندابوو و بڕی 22 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ببەنە ناو زانکۆیەکی حکومییەوە و لەلایەن دەستەی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان لەنێو هاووڵاتیانی عێراق بە تایبەتی گەنجانی نێوان 18 بۆ 30 ساڵی بووەتە دیاردە و هێزە ئەمنییەکانیش ڕۆژانە هەڵمەتی بەردەوامیان هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماددانە و ئەو کەسانەی بازرگانی پێو دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ماددە هۆشبەرەکان لە جۆری حەبی کەپتاگۆن بوون و تۆمەتبارانیش دەیانویست لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆیەکەی حکومی بڵاوی بکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، مەترسیی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق گەیشتووە ئاستێک کە هێزە ئەمنییەکان چەندین کارگەی دروستکردنی ئەو ماددانەیان دۆزیەوەتەوە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق، 43 هەزار بازرگان و بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانی دەستگیر کردووە و لەنێویانیشدا 27 تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیی ئەو ماددانە دەستگیرکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






