
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف - میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵیکردن، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نەجەف و سێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەرکرد.
وێنە گەورەکە: چوار بەرپرسی باڵای فڕۆکەخانەی نەجەف بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و خراپ بەکارهێنانی پۆستەکانیان و وەرگرتنی سەدان ملیۆن دۆلار سزای تووندیان بۆ دەرچوو، ئاشکراکردنی گەندەڵیی بەرپرسان بابەتێکی نامۆ نییە لە عێراق کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا بەردەوام لە هەڵکشان دایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بەیاننامەی دەستەی دەستپاکیی عێراق، دادگەی ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بێ ئامادەبوونی، سزای 10 ساڵ زیندانی و 10 ملیۆن دیناری بەسەر فائید کازم شەمەریی دەرکرد کە سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەی نەجەف بوو.
زانیاریی زیاتر: سێ ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکەش هەمان سزایان بۆ دەرچوو، لەوانە "حوسێن نیعمە زاملی، کەریم خەساف خەفاجی و موستەفا موعین تەریحی".
هۆکارە زانراوەکان: تۆمەتباران گەندەڵییان لە گرێبەستی ئامادەکردنی دیزاین و بەیاننامە بۆ دروستکردنی ڕێڕەوی نوێی فڕین بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف و ڕێڕەوە تایبەتییەکانی کردووە، بە بڕی 71 ملیۆن 989 هەزار دۆلار بە داوای ڕاستەوخۆ ڕەوانەی هاوپەیمانییەکی ژمارەیەک کۆمپانیا کراوە، پرۆژەکەش وەک تەندەرێکی گشتی ڕانەگەیێنراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






