
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان کۆبوونەوە و داوا دەکەن لایەنەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن، تاوەکو ئەو پرسەش لە ماوەی داهاتوودا یەکلابکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 10 مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکییان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم بڵاوی کردەوە، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە و هەردوولا جەختیان لە پێکەوەکارکردنی هەموو لایەنەکان کردووەتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتی.
زانیاری زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە هەردوولا پێداگربوون لەسەر یەکڕیزی لایەنەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگیانەی عێراق پێیاندا تێدەپەڕێت، داواشیان کردووە لایەنەکان لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن و ئەو پرسە لە ماوەی داهاتوودا یەکلابکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






