سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری سەربازە كوژراوەكانی لە غەززە ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-18

رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەربازێكی ئیسرائیل.. سەرچاوەی وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل برینداربوونی دوو سەربازی لە غەززە ڕاگەیاند، هاوكات ژمارەی کوژراوانیان لە سەرەتای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە گەیشتە 573 سەرباز.
ڕاگەیێنراوی فەرمیی: سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا ژمارەی کوژراوەکانیان لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گەیشتووەتە 573 سەرباز و ئەفسەر، ژمارەی بریندارەکانیشیان گەیشتووەتە دوو هەزار و 918 سەرباز. ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند کە یەکێکیان ئەفسەر بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەنێوان سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لەسەرەتای شەڕی غەززەوە، پێنجیان فەرماندەی باڵای سوپان.
باکگراوند: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە،کاتێک حەماس هێرشی لەناکاوی کردە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیل بە چڕی لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشی بۆ سەر کەرتی غەززە لە فەڵەستین دەستپێکردووە، ژمارەی قوربانیانی شەڕەکەش لەهەردوولا تادێت بەرزتر دەبێتەوە، لە کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان نزیک دەبێتەوە لە 30 هەزار کەس کە تەندروستی ئەو شارە دەڵێت "زۆربەیان سڤیلن".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





