پێشنیازێک بۆ پارەی دەستبەسەرداگیراوی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەخرێتەڕوو
- عێراق
- 2024-09-23

بەکارهێنەرێکی ماددەی هۆشبەر ، وێنە: عەرەب پۆست
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکات، بەگوێرەی یەکێک لە پێشنیازەکانیش توشبووان بەپارەی دەستبەسەرداگیراوی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر چارەسەر دەکرێن.
وێنە گەورەکە: چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لە عێراق، سەرقاڵی بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان، بە جۆرێک وڵاتەکە بووەتە ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لە هەشتی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 بازرگانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی دەستگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: عەدنان بورهان، سەرۆکی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند: لیژنەکەیان کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای ژمارە 50ی ساڵی 2017 دەکات، یەکێک لە پێشنیازەکانیش ئەوەیە سندووقێک بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان دابنرێت و بودجەی لەو پارەیە بۆ دابینکرێت کە لە سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا دەستیانبەسەردا دەگیرێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان جەخت دەکاتەوە کە هەمواری نوێی یاساکە زیاتر سەرنج دەخاتەسەر هۆشیارکردنەوە لەجێگەی چارەسەرکردن، پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ بکرێتە دەزگایەکی گەورەتر و بودجەی تایبەتیش بۆ کڕینی ئامێری پشکنین و پێداویستییەکانی دیکەی دۆزینەوە و چارەسەرکردنی توشبووانی ماددە هۆشبەرەکان دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






