
باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت - میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت داوای لە سەرجەم هاووڵاتیانی دەکات، بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکە بکەن.
وێنە گەورەکە: هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل دەستی بەهێرشێکی چڕ کردووە بۆ سەر لوبنان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، هەزارانی دیکەش بریندار و ئاوارە بوون.
لێدوانی فەرمی: نەدا مجوەل، ڕاوێژکاری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت ڕایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوام لەسەر هێڵە لەگەڵ کارمەندانی باڵیۆزخانەکەمان بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر ڕەوشی هاووڵاتیانی لە سەرانسەری لوبنان بۆ پاراستنی ژیانیان.
زانیاریی زیاتر: مجوەل ئاماژەی بەوەشکرد، باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیرووت هێڵێکی پەیوەندیی گەرمی تەرخانکردووە بەدرێژایی شەو و ڕۆژ پێشوازی لە پەیوەندیی هاوڵاتیانی دەکات لە لوبنان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ڕووبەڕوویان ببێتەوە.
باکگراوند: بە گوێرەی زانیارییە فەرمییەکان، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە لوبنان دەژین نزیکەی 100 هەزار کەس دەبن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





