
باڵەخانەی دادگەی فیدڕاڵی عێراق. وێنە: AA
ئاڤا نیوز
لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرا، دادگەی فیدراڵی عێراق پرسی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان یەكلایی بكاتەوە، بەڵام دوایخست بۆ ڕۆژی چوارشەممە 21-02-2024.
وێنە گەورەكە: سكاڵاكە لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی لە پەرلەمانی كوردستان و ئامانج نەجیب شەمعوون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوە، تایبەتە بە هەڵوەشانەوەی ماددەكانی (1، 9، 15، 22 و 36) لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: جاری یازدەهەمە دانیشتنی دادگەی فیدڕاڵیی عێراق تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان دوادەخرێت، ئەمەش كاریگەری نەرێنیی لەسەر یەكلایی كردنەوەی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات.
باكگراوند: تا ئێستا سێ جار وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان گۆڕاوە، دوایین وادە 25-02-2024 بوو، بەڵام كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە نووسراوی فەرمی ئاماژەی بەوەدا كە ناتوانن لەو ڕێككەوتە سەرپەرشتی هەڵبژاردن بكەن. ڕۆژی سێشەممە 16-01-2024، وەفدێكی باڵای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆبووەوە بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ، بەڵام لەسەر هیچ بەروارێك ڕێكنەكەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





