لەسەر دۆسیەی "سیخوڕی" سکاڵا لەسەر برایەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمار دەکرێت
- عێراق
- 2024-09-27

محەممەد شیاع سودانی - میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بە تۆمەتی "سیخوڕی" سکاڵای یاسایی لەدژی چوار کەسایەتی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمار دەکرێت، یەکێک لەوانە برای محەممەد شیاع سوودانییە.
وێنە گەورەکە: لە 19ی مانگی ئابی ڕابردوو پەردە لەسەر تۆڕێکی سیخوڕی لە کۆشکی حکومی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدرایەوە، کاری تۆڕەکە گوێگرتن و سیخوڕی بووە بەسەر مۆبایلی پەرلەمانتاران و ناوزڕاندنیان.
لێدوانی فەرمی: پەرلەمانتار مستەفا سەنەد ڕایگەیاند: لە دادگای کەرخی یەک، سکاڵای یاسایی لەسەر هەریەک لە حەیدەر لەیس سوودانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی (انصات) لە هەواڵگری عێراق و حەیدەر شیاع سوودانی، برای سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدولکەریم سوودانی، سکرتێری سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەسایەتیەکی دیکەش تۆمارکردوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەنەند: کۆمپانیای زەین بۆی پشتڕاستکردوەتەوە لە ساڵی 2023 و 2024 مانگەکانی شەش و حەوت سیخوڕی بەسەر تەلەفۆنەکەیەوە کراوە بەبێ بوونی فەرمانی دادوەر، بۆیە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بەڵگانەدا سکاڵای یاسایی تۆمارکردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






