شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بەهۆی کوژرانی نەسروڵڵا هەفتەیەک ماتەمینی ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2024-09-28

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری - سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، ڕێبەری تەریقەتی قادری، بەهۆی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا یەک هەفتە ماتەمینی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: بە فەرمانی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، تەواوی ڕێوڕەسم و چالاکییەکانی یادی مەولوود لە تەواوی عێراق و دەرەوەی عێراق وەستێنران، لەبری ئەوە داواکراوە کۆڕ و ئەڵقەی زیکر ببەستن و نزا بۆ شەهیدانی میللەتانی ئیسلامی بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەیەکدا کە بەزمانی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە، تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆژانە میللەتانی ئیسلامی بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێ، لەنێویشیاندا حەسەن نەسروڵڵا، گەورەی بەرەنگاری و تێکۆشەری قارەمان شەهید دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی هەینی 27-09-2024، لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل دا بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت، حەسەن نەسروڵڵا و چەند سەرکردەیەکی دیکەی حیزبوڵڵا کوژران، کە ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل بە فەرمی کوژرانی نەسروڵڵای ڕاگەیاند و دواتریش حیزبوڵڵا پشتڕاستی کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





