
دیمەنێک لە دیزاینی پارکی ئاڵووکا کە مانگی شەشی ئەمساڵ بەردی بناغەی دانراوە
ئاڤا نیوز
لە سەنتەری شاری دهۆک هەشت پارک هەیە و چوار پارکیش لە قۆناغی جێبەجێکردندان، بڕیارە ئەمساڵ دوویان تەواو بکرێن، بەمەش ڕێژەی سەوزایی ستانداری جیهانی تێدەپەڕێنێت.
وێنە گەورەکە: ئێستا لە پارێزگای دهۆک ڕێژەی سەوزایی 14٪یە، بەپێی ستانداردی جیهانی پێویستە 15% کەمتر نەبێت، بە تەواوبوونی چوار پارکەکە ڕێژەی سەوزایی دەگاتە 20%.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دوو پارکی گەورەی بە ناوەکانی (ئاڵووکا و سەرهەڵدان) لەسەر ڕووبەری 700 دۆنم زەوی بە گوژمەی 135 ملیار دینار لە سەنتەری شاری دهۆک دانا.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل مستەفا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و گرینگیدان بە ژینگە یەکێكە لە ئامانجەکانی حکومەت، ئێستا ڕێژەی سەوزایی لە دهۆک 14% یە و بە تەواوبوونی پارکەکان ڕێژەی سەوزایی دەبێتە 20٪، بەمەش دهۆک زیاتر سەوز دەبێت".
ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی پارکە گەورەکان لە دهۆک دەبێتە 12، لە گەڕەکەکان 148 باخچە هەیە و بە کۆی گشتیش دهۆک خاوەنی زیاتر لە 45 هەزار دارە.
لەلایەکی دیکەوە: کاروان ساڵح، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: هەزاران دار لە پارکەکانی (ئاڵووکا و سەرهەڵدان) دەچێنرێن، بەمەش گۆڕانکارییەکی گەورە لە ڕێژەی سەوزایی دهۆک دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
بۆ یەكەمجار پرۆژەی قوتابخانەی دیجیتاڵی لە کوردستان جێبەجێدەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕستانێک بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دووکان دەردەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لەبارەی دووکەڵی کارگەکانی پیرزین دڵنیایی دەدرێت