
دیمەنی شەقامێکی شاری هەولێر دوای بارانبارین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەو شەپۆلە باران بارینەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد کاریگەرییەکەی هەرماوە و سبەی کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دوو شەپۆلی باران بارین لە دەریای سور و سپییەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتەوە. کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلانە ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە، هەرێمی کوردستان بە گشتی لەژێر ناسەقامگیری لاوازی نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەراست دەمێنێتەوە، پێشبینی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەکرێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان لەگەڵ بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی دابارینەکە ڕوو لەکەم بوونەوە دەکات، بەڵام پلەکانی گەرما گۆرانکاریی بەرچاویان بەسەر نایەت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا دەڵێت، ناوەڕاستی ئەم مانگە بە دیاریکراوی ڕۆژانی 17 و 18 بەهەمان شێوە شەپۆلێکی دیکەی باران ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکانی بەجۆرێک دەبن، پلەکانی گەرما بە ئاستێکی بەرچاو دادەبەزن و ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکانیش هەیە.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی ڕێژەی دابارین دڵخۆشکەرن، لە زۆربەی ناوچەکان بەراورد بەم کاتانە ڕێژەی باران زۆر زیاترە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی ئاوی گلدراوە و ئاوی ژێر زەوی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە وردەکاریی هێرشەکانی کۆبانی بڵاوکردەوە
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین سەرپێچیكار لە سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر دەكرێن
- ژینگە
- 25 کانوونی دووەم
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت






