گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل 35 ئامانجی لە عێراق دیاری کردووە بۆردوومانیان بکات، ئامانجەکان بنکە و بارەگای حەشدی شەعبین و مەبەستی کوشتنی سەرکردەکانیانە، یەکێک لە ئامانجەکانیش هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرە، بەڵام گوشاری نێودەوڵەتی و ئەمریکا هێرشەکەیان ڕاگرتووە.
وێنە گەورەکە: عێراق 48 کاتژمێری پڕ لە دڵەڕاوکێی تێپەڕاند و بەشێوەیەکی کاتی مەترسی پریشکی ئاگری شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی لە خۆی دوورخستەوە، بەرپرسانی حکومەتیش جەخت دەکەنەوە هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو عێراق لە گرژییەکانی ناوچەکە دووربخەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئێوارەی یەکی ئەم مانگە، کە ئێران بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، لە عێراق سیناریۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە کاردانەوەی هێرشەکەدا ئیسرائیل 35 پێگە لەناو وڵاتدا بۆردوومان دەکات، لەناویاندا پێگەی گرووپە چەکدارەکان و دامەزراوە گرنگەکانی وزەش ناویان دەهات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لەسەر ئەم بابەتە ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، ڕۆژی 2ی ئەم مانگە عێراق لەبەردەم مەترسیی ڕاستەقینەی هێرشی ئیسرائیلدا بووە، بەڵام فشاری نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی نامەی ئێران و ئەمریکا بۆ یەکتری، وای کرد بەشێوەیەکی کاتی هێرشەکانی ئیسرائیل ڕابگیرێن، بەڵام هەڵنەوەشێنراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: وەک ڕۆژنامەکە باسی کردووە، لە نامەکەی ئەمریکادا هاتووە، واشنتن ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل ناکات ئەگەر هەڕەشەکان لە خاکی عێراقەوە بۆسەر ئەو وڵاتە بەردەوام بن، بەڵام فشار دەکات تاوەکو ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکەی ئێران کاردانەوەی نەبێت یان کاردانەوەکەی دوابخات.
لەلایەکی دیکەوە: کازم فەرتوسی، گوتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو بەرەی مقاوەمەی عێراق، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، کردنە ئامانجی بنکە و بارەگاکانی بەرەی مقاوەمە بەدوور نازانرێت، بۆیە داوا لە حکومەت دەکەن ڕێکاری پێویست بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بگرێتەبەر.
ئەمەش بزانە: لەگەڵ هێرشەکەی ئێراندا، گرووپە چەکدارەکان وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەشێکی بەرچاو لە بنکە و بارەگاکانیان لە ناوچە هەستیارەکانی بەغدا و بابل چۆڵ کرد، یان بۆ شوێنی پارێزراو گواسترانەوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش خرانە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سوودای خۆی سەرپەرشتی دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





