فەرەنسا داوای ڕاگرتنی چەک بۆ ئیسرائیل دەکات؛ نەتانیاهۆش دەڵێت شەرمە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-05

ئیمانوێل ماکرۆن و بنیامین نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا داوا دەکات ئیسرائیل کێشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دیپلۆماسی و هەوڵی سیاسی چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە 5-10-2024، داوای ڕاگرتنی ناردنی چەکی بۆ ئیسرائیل کرد و داوای "چارەسەرێکی سیاسی"ـیش دەکات لە شەڕی غەززە کە ساڵێکە بەهۆی هێرشەکەی حەماسەوە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل سەریهەڵداوە و ئێستا بۆ لوبنانیش فراوان بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماکرۆن بە کەناڵی فرانس ئینتەری ڕاگەیاند: "پێموایە کاری لەپێشینە ئەوەیە بگەڕێینەوە بۆ چارەسەری سیاسی، هاوکات ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگیرێت"، جەختیش دەکایەوە کە وڵاتەکەی هیچ چەکێک بۆ ئیسرائیل نانێرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەڵامی لێدوانەکەی ماکرۆنی دایەوە و گوتی: شەرمە بۆ ماکرۆن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی غەززە ساڵێکە هەڵگیسراوە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو کەرتە بەردەوامن، دانوستانەکانیش هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە، هەوڵەکانیش بۆ ئاگربەست سەرکەوتوو نەبوون.
باکگراوند: بەهۆی شەڕی غەززە زیاتر لە 27 هەزار فەڵەستینی و زیاتر لە 660 سەربازی ئیسرائیل كوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






