
ساتی هێرشێکی گرووپە چەکدارییەکانی بەرەی مقاوەمە بۆسەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق دوو پێگەی دیکەیان لە دوو شوێنی جیاوازی ئیسرائیل بە مووشەکی ئەرقەب کردە ئامانج.
وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی شەڕی غەززەوە گرووپە چەکدارییەکانی عێراق 180 هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، لە دەستپێکی شەڕی لوبنانیشەوە گرووپە چەکدارەکان تووندتر هەڕەشە دەکەنە سەر ئیسرائیل ئەمەش وەک پشتیوانییەک لە حەماس لە غەززە و حیزبوڵڵا لە لوبنان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "لە بەیانی ڕۆژی شەممە 05-10-2024 بە مووشەکی ئەرقەب (کرووزی پێشکەوتوو) دوو پێگەمان لە خاکی داگیرکراومان بۆردوومانکرد، یەکەمیان لە حەیفا لە باکوور و دووەمیش لە باشوور".
زانیاریی زیاتر: "بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکار و ئۆپەراسیۆنەکانمان لە دژی پێگەکانی دوژمن بە تووندی بەردەوامە" بەرەی مقاوەمەی عێراق وا دەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بەرەی مقاوەمە بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژران و 23ی دیکەشی بریندار کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






