
بەکارهێنانی چەکی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی، چوار وڵات توانای بەرگریی و مانەوەیان بەرامبەر چەکی وێرانکەری ئەتۆم هەیە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرژی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و ئێران، هاوکات هەبوونی کڵاوەی ئەتۆمی لەم وڵاتانەدا و هەڕەشەی بەکارهێنانیان بۆسەر یەکتر، ئەگەری جەنگی ئەتۆمی کارەساتبار لە هەر ساتێکدا دەتوانێت ڕووبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمیدا دوورگەکان و چەند وڵاتێک بەهۆی خۆبژێوییان لە بەرهەمهێنانی وزە و خۆراکدا توانای مانەوە و بەرگریی زیاتریان لە ناوچەکانی دیکەی گۆی زەوی زیاترە.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە چەند وڵاتێک لەبەر چەند هۆکارێک توانای مانەوەیان هەیە لە بەرامبەر چەکی ئەتۆم، لەوانە:
ئوسترالیا: وڵاتێکی کشتوکاڵیی و بەرهەمهێنەری بەهێزی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانە و دەتوانێت بڕێکی زۆر خۆراک بۆ دەیان ملیۆن کەس دابین بکات.
نیوزلندا: بەهۆی دووری لەو ناوچانەی چەکی ئەتۆمی هەیە و لە ئەگەری نەمانی 60%ی خۆراکی جیهانیی، ئەم وڵاتە خۆراکی دەمێنێت.
ئایسلەندا: تاکە وڵات کە لە نیوە گۆی باکوور لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەهۆی دوورییەکەی یەکێکە لە سەلامەتترین ناوچەکانی سەردەمی دوای جەنگی ئەتۆمی.
ئۆقیانووسەکان: دوورگەکانی سۆلۆمۆن و ڤانواتو بە دڵنیایی دەمێننەوە، ئەمەش بەهۆی جوگرافیای خولگەیی و بەرهەمهێنانی خۆراکی زۆرەوە.
فیلیپین و ئەندۆنیزیا: دوورگەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ڕیزبەندی کۆتا ئەو وڵاتانە دێ کە توانای بەرگرییان هەیە.
ئەمەش بزانە: جەنگی ئەتۆم دەبێتە هۆی لەناوچوونی زیاتر لە پێنج ملیار کەس کە نزیکەی 63% ی دانیشتوانی ئێستای جیهانن، لە جەنگێکی وەهادا خۆڕاگرترین وڵاتان، باشترین دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆلادان لە داڕمانی تەواو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە





