حیزبوڵڵای عێراق چەند وڵاتێکی عەرەبی بە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات
- عێراق
- 2024-10-07

چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی
ئاڤا نیوز
لە یەکەم ساڵیادی جەنگی "تۆفانی ئەقسا" حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا، ژمارەیەک وڵاتی عەرەبیی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل لە جەنگی دژی غەززە و لوبنان، داوای لە حوسییەکان کرد بە هاوبەشی ئۆپەراسیۆن دژی "دوژمن" بکەن.
وێنە گەورەکە: ساڵێکە جەنگی نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە و لە مانگی ڕابردوو پریشکی شەڕەکە گەیشتە لوبنان و جەنگێکی خوێناوی لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ئیسرائیل کەوتەوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن و جاروباریش هێرشی درۆنی دەکەنە سەر پێگەکانی ئەو دوو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەموو جۆرە شەڕ و تاوانێک لە بەرەی دوژمن بەرجەستە دەکرێت، ئەویش بە بەشداریی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە پاڵپشتیی ڕژێمی سیسی (میسر) و ڕژێمی بەدخوازی ئوردن، و قەوارەی سعوودیە بە دامەزراوە وەهابیەکانی و ڕژێمی ئیمارات.
لە بەیاننامەکەشدا هاتووە: "جەنگی تۆفانی ئەقسا، ئیسرائیلی بۆ سەردەمی هاگانا (سەردەمی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم) گەڕاندووەتەوە دواوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: حیزبوڵڵای عێراق، پێشبینی فراوانبوونی جەنگەکەی کرد و داوای لە بەرەی مقاوەمە کرد خۆیان بۆ ئەو ئەگەرە ئامادە بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





