
کەمپی ئاوارەکان لە عێراق، وێنە: f24
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی یارمەتییەکانی بۆ هاووڵاتیانی لوبنان، پێشوازیی لە 897 پەنابەری دیکە کرد، کە بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی لوبنانی پەنابەر و ئاوارە بوونە، عێراق تا ئێستا پێشوازیی لە هەزاران پەنابەر کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و وەزیری کۆچ و کۆچبەران پێشوازییمان لە ژمارەیەکی دیکەی پەنابەرانی لوبنانی کرد لە دەروازەی سنووریی قائیم لە پارێزگای ئەنبار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، حکومەتی عێراق پێشوازیی لە پێنج هەزار و 693 پەنابەری لوبنانی کردووە، بە هاتنی کاروانێکی دیکەی پەنابەران ژمارەکەیان بۆ شەش هەزار و 590 بەرز دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






