لە کەربەلا شارێک بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی لوبنان تەرخان دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


چیرۆکی سەرەکی: شاری سەید ئاوسیا لە کەربەلا، تایبەتە بە لەخۆگرتنی ئەو زیارەتکارانەی بۆ ڕێوڕەسمە مەزهەبییەکانی شیعە سەردانی شارەکە دەکەن؛ بەڵام ئێستا بۆ نیشتەجێکردنی ئەو ئاوارە لوبنانیانە تەرخان کراوە کە بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی ئیسرائیل وڵاتەکەیان جێهێشتووە.


زانیاریی زیاتر: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامن و فراوانتریش بوون؛ هیچ ئاسۆیەکیش بۆ ئاگربەست دیارنییە و ئەگەری هەیە خەڵکێکی زیاتر ئاوارە ببن.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: