
لایەنگرانی گرووپە چەکدارییە شیعییەکان و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، وێنە: IRAQ
ئاڤا نیوز
لایەنگرانی گرووپە چەکدارییە شیعییەکان و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، گردبوونەوەیەکی ناڕزایەتییان لە ناوەڕاستی بەغدا ئەنجامدا، دژی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و بەکارهێنانی وێنەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەلایەن میدیای ئەو وڵاتەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان و کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتییانی مەدەنی و خراپ ناوبردنی کەسایەتی و سەرکردە شیعییەکان لەلایەن میدیاکانی ئیسرائیلەوە، گرووپە چەکدارییەکان و پشتیووانانیانی توڕە کردووە و لە پاڵ هێرشە درۆنییەکان، خۆپیشاندانیش دژی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەدان لایەنگرانی گرووپە چەکدارەکان لە گۆڕەپانی تەحریر گردبوونەوە و لەژێر ناونیشانی "بەدڵنیاییەوە لە بەرامبەر قەوارەی زایۆنیستی سەرکەوتن بەدەستدەهێنین کە کۆمەڵکوژی دژی گەلی فەلەستین و گەلی لوبنان ئەنجام دەدات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە، کەناڵی 14ی ئیسرائیلی وێنەیەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە مەزهەبەکانی عێراقی لە پاڵ ژمارەیەک سەرکردەی حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای پاسداران و فەیلەقی قودس و حەماس بڵاوکردەوە، گوایە ئەو کەسانە لە لیستی بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






