
ئاڕاستەکردنی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی بۆ ئیسرائیل، وێنە: press tv
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر ئامانجێکی ئیسرائیل لە جۆلان، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەمە هێرشی دووەمیانە لە ئەمڕۆدا.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامیی هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکە لە گرژییەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-10-2024، لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی ئیسرائیل لە جۆلان، جەختیش لە بەردەوامیی هێرشەکانیان دژی ئیسرائیل دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیادبوونی هێرشی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بۆسەر ئیسرائیل مەترسی کاردانەوەی ئەو وڵاتەی زیاتر کردووە، بەشێک لە بەرپرسانی عێراق پێشبینی دەکەن لە کاردانەوەی هێرشەکاندا، بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی، گرووپە چەکدارەکان و سەرکردەکانیان بکرێنە ئامانج.
ئەمەش بزانە: یوواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی دەستی بەهەموو ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگات و "بەتووندی"یش ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە کە لە عێراق و وڵاتانی دیکەوە دەکرێتە سەریان.
لەلایەکی دیکەوە: فادی شمەری، ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق لەڕێگەی کاری دیپلۆماسییەوە هەوڵی ڕاگرتنی گرژییەکانی ناوچەکە دەدات، چونکە حکومەتەکەی سوودانی حکومەتی مقاوەمە نییە، بەڵکو حکومەتێکە لەنێوان ژمارەیەک لایەنی سیاسی پێکهێنراوە کە بیروباوەڕیان بۆ پرسەکان جۆراوجۆرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






