گرتە ڤیدیۆیی ناو کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری دەربەندیخان
ئاڤا نیوز
ئاڤا ڤیدیۆیەکی ناو کارگەی تلیاکی دەربەندیخان بڵاودەکاتەوە، ڤیدیۆکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمارکراوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق چەند زانیارییەکی لەبارەی کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری لە دەربەندیخان بڵاوکردەوە و دەرکەتووە ئەو کارگەیە لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی لە سنووری سلێمانییەوە سەرپەرشتی کراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا باسی لەوە کردووە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکومەتی سووریا بۆمان دەرکەوتووە، کە کارگەیەکی گەورەی بەرهەمهێنان و درووستکردنی کریستاڵ و کاپتاگۆن لە نزیک سلێمانی هەیە".
زانیاریی زیاتر: ئەفسەرێکی سوپای عێراق باسی لە ناوەوەی کارگەکە و ئەو ئامێرەکانی ناوەوەی کردووە و دەڵێت: ئەمە یەکێک بووە لە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق، دوای نزیکەی 20 ڕۆژ لێکۆڵینەوە لەو کارگەیە، دواتر دەستمان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی کارگە.
ئەمەش بزانە: لە دواین ڕاپۆرتی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان هۆشداری دەدات لەوەی سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر. لەلایەکی دیکەوە هۆشداری دەدات لەوەی خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی کۆبوونەوەکەی هەینی بە داواکارییەکانی ئێران ڕازی بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەوت تیرۆرستی داواكراو لە سلێمانی دەستگیر کران





