نەتەوەیەکگرتووەکان: سلێمانی بووەتە ناوەندی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر
- کوردستان
- 2024-10-12
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەوەی سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر. لەلایەکی دیکەوە هۆشداری دەدات لەوەی خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: ڕاپۆرتەکە لەلایەن نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان ئامادە کراوە، لە 46 لاپەڕە پێکهاتووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی ئەوروپاش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی داوە لەوەی عێراق خەریکە دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست، بەجۆرێک دەبێتە خاڵی ترانزێتی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لە ئەفغانستان و ئێرانەوە بەرەو ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان دەنێردرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، خەریکە لە بازاڕەکاندا ماددەی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆن شوێنی جۆرەکانی دیکەی وەکو کریستاڵی گرتووەتەوە. ئەمەش لەبەرئەوەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن، کە لە بازاڕی ڕەشدا بە حەبە زەردەکە ناودەبرێت، زیاتر بووە و تەنانەت لە ناو عێراقیش بەنهێنی بەرهەم دەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕاپۆرتەکە نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و مێتامفێتامین (کریستاڵ) دێنێتەوە کە مانگی ئایاری 2024 لە باکووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون، یەکێک لە کارگەکان کارگەی تلیاکی مەیدانە لە نزیک دەربەندیخان کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستی بەسەردا گیرا، چەند ڕۆژێک پێش ئێستاش دژەتیرۆری کوردستان وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەی دوو تۆن حەبی کاپتاگۆن لە کارگەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە، لە لێدوانێکیشدا لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل گوتی کارگەکە هی بەرپرسانی باڵای یەکێتی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لەوە دەکات کە لە سووریا کارگەی بەرهەمهێنانی حەبی کاپتاگۆن چالاکە و ماددەی هۆشبەر ڕەوانەی عێراق دەکات تاوەکو بەکار ببرێت و بۆ وڵاتانی دیکەش بگوازرێتەوە.
گۆشەیەکی دیکە: ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکان دەدات و بەگوێرەی داتاکانی ڕوونی دەکاتەوە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەشی زۆری دەستبەسەرداگرتنەکان لە سنووری پارێزگای هەولێرە، ئەمە لەکاتێکدایە بەشی زۆری بازرگانییەکە لە پارێزگای سلێمانییە.
چارەسەرەکان: لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، نەتەوەیەکگرتووەکان چەند پێشنیازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەخاتەڕوو؛ لەوانە: گرنگە عێراق و وڵاتانی دیکە لەو پێناوەدا هاوکاریی بەهێزیان هەبێت و پێکەوە لەو چوارچێوەیەدا کاری هاوبەش بکەن، هەروەها لە ڕێگەی یاسایی و ئاسایشییەوە ڕووبەڕووی بەرهەمهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





