
دیمەنی گەیشتنی یەکەم سیستەمی بەرگریی THAADـی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل لە ساڵی 2019، وێنە سکای نیوز
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی بۆ هاوپەیمانەکەی، ئەمریکا سیستەمێکی دژە مووشەکەی بۆ تێلئەڤیڤ دەنێرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پات ڕایدەر، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ''ئەم هاوکارییە لە ژێر ڕۆشنای جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکایە، کە هەمیشە دەیەوێت لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێت و بێ دوودڵی یارمەتی پێشکەش بکات''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل دەیەوێت وەڵامی هێرشەکەی ئێران بداتەوە، ئەم هاوکارییەی ئەمریکاش بە تایبەت بۆ پشتیوانیکردنە ''لە ئیسرائیل و پاراستنی ئەمریکییەکان لە هێرشەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران”
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، هۆشداری دابوو کە ئەمریکا بەم هەوڵەی ژیانی سەربازەکانی دەخاتە مەترسییەوە.
ئەوەش بزانە: سیستەمەکە ناوی THAADــە دژە مووشەکی بالیستیکییە و توانای هەڵدانی هەشت مووشەکی هەیە لەیەک کاتدا.
باکگراوند: دوای هێرشی تۆڵەسەندەوەی ئێران بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا کە لە ڕۆژی 1ی 10 بە زیاتر لە 100 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، گرژییەکانی نێوانیان زیادی کرد، و ئێستا ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






