
پیسبوونی ئاسمانی بەغدا
ئاڤا نیوز
ماوەی چەند ڕۆژێکە دووکەڵ و بۆنی کبریت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی بەغدا بڵاوبووەتەوە و مەترسیی تەندروستی و ژینگەیی دروست کردووە، بەو هۆیەوە 200 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە بۆنی ماددەی کبریت بڵاوبووەتەوە و پەرلەمانی عێراقیش توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پێیوایە نەبوونی سیاسەتی ژینگەیی و پابەند نەبوونی کارگەکان بە یاسا لە دیارترین هۆکاری ئەو بۆن و دووکەڵانەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بۆنی کبریت بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی و نەخۆشکەوتنی 200 هاووڵاتی لە بەغدا"، لیژنەکە داوای کرد بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
زانیاریی زیاتر: لیژنەکە داوا لە وەزارەتی ژینگە دەکات لەگەڵ پسپۆڕانی ژینگە هەماهەنگی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازی گواستنەوەی کارگە ناڕێکخراوەکان بۆ دەرەوەی شارەکە، هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و کەمکردنەوەیان و بەدواداچوون بۆ پاڵاوگە نەوتییەکانی ناو بەغدا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
د. موسەننا ئەمین: هەیبەت و شکۆ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەگەڕێنینەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی: سوکایەتی بە ترەمپ مەکەن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە






