
فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
هێزی ئاسمانیی عێراق لە دوو هێرشی ئاسمانیدا بۆسەر ناوچەی لەیلان لە پارێزگای کەرکووک، بنکەیەکی چەکدارانی داعشی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار ئەندامی ئەو ڕێکخراوە کوژران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی باڵا بووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سوپای عێراق بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی چەکدارانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی نوێدا ژمارەیەک چەکداری داعشی لە نزیک پارێزگای کەرکووک کوشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، لە ئەنجامی دوو بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق چوار چەکداری داعش کوژراون، دوای گەڕان و پشکنینی هێزەکانی دژە تیرۆر دەرکەتووە یەکێک لە کوژراوەکان سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوەکەیە.
زانیاریی زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەک و ئامێرە پەیوەندی چەکدارانی داعش لەنێوبراون و پشکنین لە ناوچەکە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






