
شاندی پەرلەمانی عێراق هۆڵی کۆبوونەوەیان بەجێهێشت
ئاڤا نیوز
لەکاتی پێشکەشکردنی وتاری ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتیی نێودەوڵەتی پەرلەمانەکان لە سویسرا، شاندی پەرلەمانی عێراق ناڕەزایی دەردەبڕن و هۆڵەکە جێدەهێڵن.
وێنە گەورەکە: عێراق دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نانێت و هیچ پەیوەندییەکی دیبلۆماسیش لەنێوان هەردوولادا نییە، بەگوێرەی یاسایەکیش کە ساڵی 2022 پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە، ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەکردووە.
چی ڕووی دا: شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بەوەکالەتی پەرلەمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکێتیی نێودەوڵەتی پەرلەمانەکان کرد کە لە شاری جنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی وتاری نوێنەری پەرلەمانی ئیسرائیل، شاندەکەی عێراق دەستیان بە ناڕەزایەتی و کێشان بەسەر مێزەکانی بەردەمییان کرد، دواتریش شاندی عێراق لە هۆڵی کۆبوونەوەکە هاتنەدەرەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە وەکالەت لە وتارەکەیدا کە بەر لە جێهێشتنی هۆڵی کۆبوونەوەکە پێشکەشی کرد ڕایگەیاند: عێراق هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ تا ڕێگری لە فراوانبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






