ژمارەیەک پۆستری کاندید و لایەنەکان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەگەڵ تەواو بوونی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی کوردستان، چەند کەسێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پۆستەری کاندیدەکانیان هەڵگرتووەتەوە بۆ بەکارهێنان و فرۆشتنەوەی ئاسنەکەی، کە ژمارەیەکیان دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگە دەکرێن.
وێنە گەورەکە: کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی 30 ڕۆژی بۆ کاندید و لایەنەکان داناوە، بۆ ئەوەی سەرجەم فلێکس، ئاڵا و پۆستەرەکانی بانگەشە هەڵگرنەوە ئەگەرنا لەلایەن شارەوانی لادەدرێن و تێچووەکەی لەسەر کاندید و لایەنەکان هەژمار دەکرێت، جگە لەوەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمەش بزانە: ئەو وادە 30 ڕۆژییەی کۆمیسیۆن بۆ لایەن و کانیدەکان بۆ لابردنی پۆستەرەکان دایناوە لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمان لە 2024/10/20 دەستپێدەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، لە چەند هەڵمەتێکدا لە هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 30 کەس لەسەر بردنی ئاسنی پۆستەرەکان دەستگیرکراون و ڕەوانەی دادگە دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەم کەسانە بەگوێرەی یاساکانی کۆمیسیۆن سزا دەدرێن، بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە و هەر کەسێک ئاسنی پۆستەرەکان ببات دەستگیر دەکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "بردنی ئاسنی پۆستەری کاندیدەکان کە خۆی ئاگادار نەبێت حەرامە و لەڕووی شەرعەوە دەچێتە چوارچێوەی دزی."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






