
سەرۆکوەزیران لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی دەڤەری مێرگەسۆر بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی دانا
ئاڤا نیوز
لەڕێوڕەسمێكدا، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی 21 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تایبەت بە قیرتاوكردنی ڕێگا، شەقام، دروستكردنی پرد، ئاو و ئاوەڕۆی لە قەزای مێرگەسۆر دانا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژانە خزمەت و ئاسانکارییەکی باش بە هاووڵاتییانی گوند و شارۆچکەکانی دەڤەرەکە دەکەن و بەرنامەی حکومەتیش ئەوە بووە کە گرنگی تەنیا بە سەنتەری شارە گەورەکان و پارێزگاکان نەدرێت، بەڵکو کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەیەنێتە هەموو گوند و دێهات و شارۆچکەکانیش بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بە ئەوەش دا: ئامانجێکی دیکەی حکومەت پێشخستنی باری ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ دانیشتووانی گوندەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی بچووک و مامناوەند، وەکو دروستکردنی کارگەی پێویست لەم دەڤەرانە، کە لەلایەک دەبێتە زیاتربوونی داهاتی خەڵک و لەلایەکی دیکە داهاتی گشتیش زیاتر دەبێت.
سەرۆكوەزیران ئەوەشی گوت: "دەڤەری بارزان، دەڤەرێکی ستراتیژییە و مەڵبەندی سەرەکیی شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستان بووە و لە سەد و بیست ساڵی ڕابردوودا، ئەم دەڤەرە ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ئازادیخوازی خەڵکی کوردستانی کردووە و دەستکەوتی زۆری بۆ خەڵکی کوردستان بەدەسهێناوە. بۆیە دوژمنانی کوردستان هەمیشە دژایەتیی بارزان و خەڵکی دەڤەری بازرانیان کردووە، چونکە خەڵکی ئەم دەڤەرە هیچ جارێک سەری خۆیان بۆ دوژمن شۆڕ نەکردووە".
ئەوەشی خستە ڕوو: ئەوانەی خەونیشیان بە تێکدانی بارزان یان شۆڕشی کوردستان بینیبێت ئێستا لە گۆڕدان، بۆیە بە پشتیوانی خوای مەزن، کوردستان و بارزان هەمیشە سەربڵند و پارێزراو دەبن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە بەرنامەکانمان بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەموو گوند و دێهاتەکانی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 12 خولەک لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
12 خولەک لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا






