
هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەربڕی، وادەی دانیشتنی بۆهەڵبژاردنیشی ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 11 مانگە محەممەد حەلبووسی، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوورخراوەتەوە، لەوکاتەوە سوننەکان بەهۆی ناکۆکی نێوانیان نەیانتوانیوە کەسێک وەک جێگرەوەی هەڵبژێرن و پۆستەکەش تائێستا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی فەتلاوی، پەرلەمانتاری عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: سەرجەم هێزە سیاسییەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕێککەوتن لەسەر پاڵپشتیکردن لە مەحموود مەشهەدانی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، 22 یان 23 ئەم مانگەیان دیاری کرا وەک وادەیەک بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی هەڵبژاردنی مەشهەدانی.
لەلایەکی دیکەوە: فەتلاوی ئاماژەی بەوەش کرد، چوارچێوەی هەماهەنگی سورە بەزۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان ئەو پۆستە لە بەرژەوەندی مەشهەدانی لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا یەکلایی بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر بەشێکیش لە لایەنە سوننەکان بایکۆتی دانیشتنەکە بکەن.
باکگراوند: ڕۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





