
ساتی هەڵدانی درۆنێک لەلایەن گرووپەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق بە ئاراستەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیێنێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیلی لە باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکان دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەکان و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، بەڵام گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران وەک پاڵپشتییەک بۆ حیزبوڵڵا لە خاکی عێراقەوە بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی گرنگی ئیسرائیلیان لە دەوروبەری شاری ئیلاتی باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج، جەختیش لە بەردەوامی هێرشەکان دژی ئیسرائیل دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق پەیوەست بە گرژییەکانی ناوچەکە جەخت لە هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەکاتەوە، بەڵام لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی مانگی ڕابردوو، گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە دەیان هێرشیان کردوونەتە سەر ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






