هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاودەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-17

یەحیا سینوار، سەرکردەی سەربازی و بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس
ئاڤا نیوز
هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت سەرقاڵی پشتڕاستکردنەوەی ئەگەری کوژرانی ناوبراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی سوپای ئیسرائیل، دوێنێ چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە کەرتی غەززە سێ کەسیان کوشتووە. سوپا ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەوەی، ئایا لەو سێ کەسە کوژراون هیچیان یەحیا سینوارن یان نا.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەحیا سینوار لەو هێرشەدا کوژراوە.
باکگراوند: یەحیا سینواری تەمەن 61 ساڵ، لە سەرەتای 1980کانەوە پەیوەندیی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە و لە ساڵی 2017ـەوە بەرپرسی حەماسە لە کەرتی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران لە ڕێکەوتی 31-7-2024، سینوار جێگەی گرتەوە.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل لەو باوەڕەدایە کە سینوار داڕێژەری پلانی هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـیە و تاکە سەرکردەی حەماسە کە تەلئەڤیڤ ناوی لێناوە 'مێشکی جەنگ'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- ببینە و ببیستە
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
10 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





