
پڕۆسەی دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بە سەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
وێنە گەورەکە: دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافی لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا هەیە، لەو ژمارەیەش 215 هەزار و 960 دەنگدەریان لە دەنگدانی تایبەت بوون.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی یەکشەممە 20-10-2024، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 كورسیی پەرلەمان دەکە،ن 95 كورسیی گشتییە و پێنج كورسیش بۆ کۆتاکان دانراوە، هاوکات هەزار و 191 کەس خۆیان کاندید کردووە.
ئەمەش بزانە: سیستمی هەڵبژاردن فرە بازنەییە و کورسییەکان بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراون، بە جۆرێک سلێمانی 38 کورسی، هەولێر 34 کورسی، دهۆک 25 کورسی، هەڵەبجە 3 کورسی.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوێنێ هەینی 18-10-2024 دەنگدانی تایبەت بە بەشداریی 208 هەزار و 521 کەس بەڕێوەچوو، لەو ژمارەیە 203 هەزار 773 کەسیان نێر و چوار هەزار و 748 کەس مێ بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی تایبەت و گشتیی، ڕۆژی دووشەممە 21-10-2024 لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕادەگەیێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






