یەکێتی سلێمانی پڕ قومارخانە کردووە و ئاڤا زانیاریی وردیان لەبارەوە ئاشکرا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 2024-10-19
ئاڤا نیوز
سلێمانی بە ئاشکرا پڕبووە لە قومارخانە، خەریکە سەری شارەکە دەخۆن و کەس خەمیان لێناخوات دایان بخات، گیرفانی سلێمانییان هەڵتەکاندووە و سەدان خێزانیان پەرتەوازە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرنامەی ئەمجارەی زەڕەبین لەبارەی قومارخانەکانی سلێمانییە، خەڵكی لە هەموو ناوچەکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق دانە دانە و دەستە دەستە ڕوو لە سلێمانی دەکەن بۆ قومارکردن، تەنانەت لە وڵاتانیش دەرەوەش قومارچییەکان بۆ قومار دەچنە سلێمانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سلێمانی تاکە شاری هەرێمی کوردستان و عێراقە بەفەرمی قومارخانەی تێدابێت. قومارخانەکان لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خاوەندارییەتی دەکرێن و بە ئاشکرا و بێپەردە کاردەکەن، قازانجەکەیان سێ بە یەک بۆ یەکێتییە، واتە لە هەر 100 دۆلارێک زیاتر لە 60 دۆلاری بۆ یەکێتییە و ئەوەی تر بۆ خاوەنەکانیان.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە پێشکەشکردنی خواردنەوە کهولییەکان، قومارخانەکان وەکو یانەیەکی شەوانە کاردەکەن و دەیان کچی ڕووسی و ئێرانی و لوبنانی کاریان تێدا دەکەن. کاتژمێر 06:00ی ئێوارە دەکرێنەوە و کاتژمێر 06:00ی بەیانی دادەخرێن.
لێدوانە فەرمییەکان: ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی قسەی بۆ ئاڤا کردووە و دەڵێت سلێمانی بە ئاشکرا شەش قومارخانەی گەورەی لێیە، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤاش چوار قومارخانەی دیکەی نهێنی هەن و تایبەتن بە بەرپرسان و گەورە سەرمایەداران. قومارچییەک دەڵێت شەوانە نزیکەی 450 کەس قومار لە قومارخانە فەرمییەکان دەکەن. پارێزەر هێرۆ عەتار کە کاری لەسەر قومارخانەکان کردووە، دەڵێت هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە ئەگەر دەستهەڵنەگرێت.
گۆشەیەکی دیکە: چەند قومارچییەک و هاوژینەکانیان قسە بۆ ئاڤا دەکەن و دەیان چیرۆکی تراژیدیا و بە ئازار دەگێڕنەوە و دەڵێن سەدان کێشە و گیروگرفی کۆمەڵایەتییان لێکەوتووەتەوە. یەکێکیان دەڵێت، باشترین کار پارتی کردبێتی داخستنی قومارخانەکان بووە لە هەولێر و دهۆک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم





