
شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ - د.میران محەممەد - لاهور شێخ جەنگی - هەڵگورد شێخ نەجیب
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك كاندید لە چەند حیزبێكی جیاواز، هەرچەندە دەنگی پێویستیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێناوە، بەڵام ناچنە پەرلەمان.
وێنە گەورەكە: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی ئاشكرا كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەك كاندیدی دەرچووی هەڵبژاردنی ئەمجارە پۆستی حیزبی یاخود حكومییان هەیە و بەو هۆیەوە ناچنە پەرلەمان و كاندیدی دیكە لە شوێنی خۆیان دەنێرن.
- شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی بازنەی هەولێری لیستی یەكێتی كە ئەندامی سەركردایەتیی حیزبەكەیە و د.میران محەممەد، سەرۆكی بازنەی سلێمانیی یەكێتی كە ئەندامی مەكتەبی سیاسییە، بەهۆی پۆستە حیزبییەكانیان ناچنە پەرلەمان ئەگەرچی دەنگی پێویستیشیان بەدەستهێناوە.
- لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە سلێمانی كە سەرۆكی ڕەوتەكەیە، هەرچەندە دەنگی پێویستی بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی پۆستەكەی ناچێتە پەرلەمان و كاندیدێكی دیكە كە دوای ئەو زۆرترین دەنگی بەرەی گەلی بەدەستهێنابێت لە شوێنی خۆی بۆ پەرلەمان دەنێرێت.
- لە پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگورد شێخ نەجیب كە لە بازنەی هەولێری پارتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و هاوكات سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، لە پۆستەكەی خۆی دەمێنێتەوە و ناچێتە پەرلەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن