
گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی کۆمیسیۆن، ئاڤا نیوز بەهای هەر کورسییەک بەپێی بازنەکان ئاشکرا دەکات.
وێنەگە گەورەکە: کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی 99.63%ی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد. ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەت 97% و لە دەنگدانی گشتی 72% بوو، ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەدوای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 لە هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە کۆی گشتی دوو ملیۆن و 87 هەزار و 972 کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە، لەو ژمارەیە ملیۆنێک و 838 هەزار و 819 دەنگی دروست دراون.
بازنەی هەولێر
هەولێر خاوەنی 34 کورسییە، 32 کورسی گشتی و دوو کورسی کۆتا.
762 هەزار و 929 کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە، 649 هەزار و 918 دەنگی دروست دراون، بەهای هەر کورسییەک 20 هەزار و 309 دەنگە.
بازنەی سلێمانی
سلێمانی خاوەنی 38 کورسییە، 36 کورسی گشتی و دوو کورسی کۆتا.
715 هەزار و 499 کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە، 611 هەزار و 209 دەنگی دروست دراون، بەهای هەر کورسییەک 16 هەزار و 978 دەنگە.
بازنەی دهۆک
دهۆک خاوەنی 25 کورسییە، 24 کورسی گشتی و یەک کورسی کۆتا.
564 هەزار و 494 کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە، 538 هەزار و 756 دەنگی دروست دراون و بەهای هەر کورسییەک 22 هەزار و 448 دەنگە.
بازنەی هەڵەبجە
هەڵەبجە خاوەنی سێ کورسی گشتییە.
41 هەزار و 671 کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە، 38 هەزار و 936 دەنگی دروست دراون، بەهای هەر کورسییەک 12 هەزار و 978 دەنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا نزیکەی 400 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆ دەکاتەوە





