دەنگدان بە کاندیدانی حەشدی شەعبی ناڕەزایەتیی بنەماڵەی شەهیدانی یەکێتی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 2024-10-22

ڕەیان کلدانی و لۆگۆی یەکێتی، گرافیک:ئڤا
ئاڤا نیوز
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەشێک لە کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان منداڵانی شەهیدانی ئەو حیزبانە بوون، بەشێکیان دەنگیان هێناو بەشی زۆریشان لەپای ئەو قوربانیەی باوک و کەسوکاریان داویانە، هیوا بڕوابوون بەهۆی دەنگی حیزبەکانیان بۆ کاندیدانێک کە نوێنەرایەتی ئەو حیزبە ناکەن.
وێنە گەوەرەکە: ڕۆژی 18 و 20-10-2024 دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، هەر لە دەنگدانی تایبەت دەنگی بەشێک لە کاندیدانی کۆتای پێکهاتەکان بە دەنگی حیزبەکان یەکلاکرانەوە.
چی ڕوویدا: لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت کاندێکی سەر بە بزووتنەوەی بابلیون، بە سەرۆکایەتیی ڕەیان کلدانی کە یەکێکە لە هێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی دیاریکراوی سلێمانی کە تەنیا یەک کەسیشی لەو پێکهاتەیە لێ نییە، بە دەنگی هێزە ئەمنییەکان دەرچوو. بە جۆرێک نزیکەی 12 هەزار دەنگی لایەنگر و دەنگدەرانی یەکێتی بۆ دوو کاندیدی پێکهاتەکان چوو لە بری کاندیدانی حیزبەکە و کاندیدی منداڵە شەهیدەکانی ئەو حیزبە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: دەرنەچوونی منداڵە شەهیدەکان، بە دیاریکراویش لە نێو کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێنا. یەکێک لە منداڵە شەهیدەکان کە کاندیدی ئەو حیزبە بوو دەنگی پێویستی نەهێنا، لە کاردانەوەی ئەمەدا هەڕەشەی هەڵگرتنی پەیکەری باوکی لەبەردەم بارەگای سەرکردایەتی یەکێتی لە هەولێر کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێش بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکان بەرپرسەکانیان بە ئاشکرا دەیانگوت دەبێت پێکهاتەکان خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن، لەسەر ئەو بنەمایەش کورسیی پێکهاتەکان هەڵوەشێنرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب درۆنێکی هێزەکانی دیمەشق چەند ئەندامێکی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خوێندنی باڵا نزیکەی 400 ملیۆن دینار بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ کۆ دەکاتەوە






