
حەیدەر حەنوون
ئاڤا نیوز
لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵ لە پۆستەکەی دووخرایەوە و لەمەودوا وەک ڕاوێژکار لە وەزارەتی داد کار دەکات.
وێنە گەورەکە: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ماوەیەکە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لەسەر کراوەتەوە، پێشتریش سەرچاوەیەکی دادوەری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو، دادگا لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لێپرسینەوە دەکات و پێدەچێت حەیدەر حەنوون بە زیندانیکردن سزابدرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر بەخشینی حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە پۆستەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی حەیدەر حەنوون وەک ڕاوێژکار بە پلەی تایبەت لە وەزارەتی داد، ئەویش بۆ ئەوەی سوود لەو ئەزموونەی وەربگیرێت کە لە بوارەکانی یاسا و دادوەریدا هەیەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





