
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەپێناو ئاسانکردنی پرۆسەی هاوسەرگیری، ئەنجوومەنی باڵای ڕۆحانی ئێزدی مارەیی بۆ 25 - 30 گرام، (پێنج بۆ شەش) مسقاڵ کەم دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە نرخی زێڕ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزدەبێتەوە و ئێستا لە بەرزترین ئاستیەتی لە مێژوودا، لە بازاڕەکانی جیهان یەک ئۆنسە بە نزیکەی دوو هەزار و 750 دۆلارە، لە بازاڕەکانی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە نزیکەی 600 هەزار دینارە، ئەمەش پرۆسەی هاوسەرگیری قورس کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی ڕۆحانی کوردانی ئێزدی تاوتوێی دەرکردنی بڕیارێک دەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی مارەیی. لە ساڵی 2009 ەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنەکە مارەیی بە 75 گرام زێڕ (15 مسقاڵ زێڕی عەیار 21) دیاریکراوە.
لێدوانی فەرمی: جەهوەر عەلی بەگ، جێگری میری ئێزدییان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لیژنەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک هۆز و سەرۆک عەشیرەتەکانی ئێزدی پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی مارەیی بۆ 25 تاوەکو 30 گرام زیڕ کەم بکرێتەوە، هەموو شەقامی ئێزدیش لەگەڵ ئەم بابەتەیە".
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیاری کەمکردنەوەی مارەیی دەدرێت، لەبارەی پابەندبوونی خەڵک بە بڕیارەکە جەهوەر عەلی بەگ گوتی: "هەر کەسێک پابەند نەبێت لە شەقامی ئێزدیدا مەرغوب نابێت، چونکە لەکاتی مارەکردن سوێند دەدرێن".
ئەمەش بزانە: پێنج گرام زێڕ مسقاڵێکە، ئەگەر مارەیی بۆ 25 بۆ 30 گرام زێڕی عەیار 21 کەم بکرێتەوە، ئەوا دەکاتە پێنج بۆ شەش مسقاڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێس کرا






