
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕێککەوتوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هونەرییەکانی لیستی مووچە و لەو چوارچێوەیە دەبێت هەموو فەرمانبەرێک بایۆمەتری ئەنجام بدات و دوا وادە دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە لیستی مووچە هەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە کە دەبێت هەموو مووچەخۆرێکی حکومەت تۆماری بایۆمەتری هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرجەم مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە، "تا 2024/11/20 پێویستە تۆماری بایۆمەتریان هەبێت و UPN-یان هەبێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراق مووچەکانیان ڕادەگرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە ئەوە هاتووە، "بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندنیان هەیە".
باکگراوند: پێشتر وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 105 هەزار فەرمانبەر تۆماری بایۆمەتریان ئەنجام دابوو، بەمەش 75%ـی کێشەکانی بایۆمەتری مووچەخۆران چارەسەر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ڤەنزوێلا ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ گفتوگۆ بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا و هاتنی مووچەی مانگی 9 ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 17 تشرینی دووەم
بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت
- بزنس
- 16 تشرینی دووەم
مینحەی مانگی نۆی مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش دابەش دەكرێت





