
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەبارەی سێ پڕۆژەیاسا مشتومڕئامێزەکەی کورد، شیعە و سوننە کە هەر پرۆژەیاسایەکیان داواکاری لایەنێک بوو، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە چوار پرۆژەیاسا و تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پرۆژەیاسا کۆببێتەوە، هەرچەندە ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواو بوو 172 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەبوون، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتی سوننە، دەنگدان لەسەر چوار پرۆژەیاساکە دواخرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ لەو پڕۆژەیاسانەی لە بەرنامەی کار بوون مشتومڕئامێز بوون؛
- شیعە داوای تێپەڕاندنی پڕۆژەیای بارسی کەسیی دەکەن کە ناڕەزایەتییەکی زۆری لەسەرە لە عێراق و دەگوترێت ڕێگە بە هاوسەرگیری کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەکات.
-سوننە داوای تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی دەکەن بۆ ئازادکردنی هەزاران زیندانیکراو بەتۆمەتی داعشبوون.
- کورد داوای دەنگدان دەکات بە پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی مووڵک و ماڵی جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک بۆ خاوەنەکانیان کە زیاتر لە 50 ساڵە کێشەیەکی گەورەیە لە سنووری ماددەی 140.
لێدوانی فەرمی: نەهرۆ ڕواندزی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: سوننەکان تێبینییان لەسەر پڕۆژەیاساکەی تایبەت بە کەرکووک هەبوو بۆیە بایکۆتیان کرد، دەڵێن لێسەندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە جووتیارانی عەرەب و پێدانەوەیان بە جووتیارانی کورد و تورکمان بەبێ قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی عەرەب، نادادپەروەرییە و مەترسی هەیە ئاسایشی کۆمەڵایەتی وپێکەوەژیان لەو ناوچانە ڕووبەڕووی مەترسیی ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: شوان محەممەد، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سوننەکان هەندێک بیانووی نایاساییان هەبوو، داوایان دەکرد نوینەرانی حکومەت بێنە پەرلەمانەوە، هاوکات بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گەڕاندندەوەی زەوی و مووڵکی داگیرکراو، بۆیە سوننەکان کێشەیان دروست کرد. جەختیشی کردەوە، "لەنێو پەرلەمان دەنگێک بۆ داکۆکیکردن لە بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس هەیە، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات





