لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبای زیادی کردووە
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕووی لە زیادبوونە، ئەمەش وایکردووە هاوردەکردنی جۆرە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاتر بێت، رۆژ بە رۆژیش خواست لەسەر کڕینیان زیاتر دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ڕوو لە زیادبوونە بەهۆی کارئاسانی گومرگی و بوونی شوێنی چاککردنەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە تێچووی بەکارهێنانی سووتەمەنی و ڕۆن گۆڕینیان نیە و بە دۆستی ژینگە ناسراون خواستی هاووڵاتییان زیاتر لەسەرە، هاوکات وێستگەی بارگاویکردنەوەشیان لە بەشێک لە شارەکان بۆ دابینکراوە، هەر بازرگانێکیش ئۆتۆمبێلی کارەبایی هاوردە بکات بە ڕێژەی 100%، لە باجی گومرگی لێخۆشبونی بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بارگاویکردنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەماڵەوە 8 بۆ 32 ئەمپێر کارەبای پێویستە لە ماوەی 9 بۆ 12 کاتژمێر، لە وێستگەکانیش 20 بۆ 30 خولەکی پێویستە، هاوکات بە یەکجار بارگاویکردنەوە ئەم ئۆتۆمبێلانە 550 بۆ 600 کیلۆمەتر دەبڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە






